Gülşen Topçu
20 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2023
غەززە - AA
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنیە هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی کە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە جەنگی هەرێمیی لێدەکەوێتەوە.
ئیسماعیل هەنیە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا هەڵسەنگاندنی بۆ شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و بەرەی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل و پێشهاتە سیاسییەکان کرد.
هەنیە ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە سەرۆکی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپا بەمەبەستی پشتیوانی مەعنەوی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە و حکوومەتی واشنتۆن سەرەڕای هەموو ئەم هەوڵانەی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە دەستەبەرکردنی پشتیوانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل لە بارەی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، ڕازیکردنی عەرەبەکان بە کۆچ.
هەروەها ئیسماعیل هەنیە باسی لەوە کرد کە حکوومەتی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبوو لەوەدا کە بەرەکانی دیکە فەرامۆش بکرێن و باوەڕ بە خەڵکی بهێنێت لەبارەی درۆکانی ئیسرائیل.
هەنیە ستایشی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد لە بارەی وەستانەوەیان دژ بە کۆچ و داوای کرد پشتیوانی لەو هەڵوێستە بکرێت.
گوتیشی: "ئەگەر ئەم هێرشە دڕندانەی سەر غەززە و کاولکاری و خوێنڕشتن بەردەوام بێت، ئەوا ڕەنگە ئەمە بگۆڕێت بۆ جەنگێکی هەرێمی".
هاوکات هەنیە داوای لە گەلی فەڵەستین و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی کرد ڕۆژی هەیینی بە دروشمی "هێرشی سەر غەززە ڕاگرن، نەخێر بۆ کۆچ و نیشتمانی جێگرەوە" خۆپیشاندان ساز بکرێت.