Tuğba Altun
31 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بڵاویکردەوە کە وڵاتەکەی پێش تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە ئاگادار نەبووە و، ئەمریکا دەستی تێیدا نەبووە.
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سەنگافورە، بلینکن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی نیوز ئاسیا باسی لە ڕەوشی غەززە و گرنگیی ئاگربەست کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا تیرۆرکردنی هەنییە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر غەززە، بلینکن ڕایگەیاند: "ئەمە دۆخێکە کە ئێمە زانیارییمان نییە لەسەری و تێیدا بەشدار نەبووین. لەبەرئەوە زۆر قورسە پێشبینی کردنی. بە درێژایی ساڵانێکی زۆر فێری ئەوە بووم کە هەرگیز پێشبینی ڕووداوێک لەسەر ڕووداوێکی دیکە نەکەم".
بلینکن جەختی لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ئاگربەست کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە و، ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵ تا گەیشتن بەو خاڵە.