Tuğba Altun
31 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، سەبارەت بە تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل هەنییە ڕایگەیاند: "هەنییە کەسایەتییەک بوو کە ببووە سمبوولی بەرگریی شکۆمەندی فەڵەستین. یادەوەریە بەهادارەکەی لە دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستیندا زیندوو دەمێنێتەوە".
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ئاماژەی بەوە کرد بە نیگەرانییەکی قووڵەوە هەواڵی ئەو تیرۆرکردنەیان پێگەیشتووە کە کراوەتە سەر سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس هەنییە.
فیدان باسی لەوە کرد کە هەنییە ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ دۆزی فەڵەستین، بەدیهێنانی ئاشتیی و ئارامیی بۆ فەڵەستین، لە ماوەی ڕابردوودا شایەتحالی هەوڵەکانی بووە بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست.
هاکان فیدان ئەوەیشی خستەڕوو کاتێک هەنییە ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران بۆ کەمێکیش کاریگەریی لەسەر باوەڕی بۆ ئاشتیی دروست نەبوو و، ڕایگەیاند: "هەنییە کەسایەتییەک بوو کە ببووە سمبوولی بەرگریی شکۆمەندی فەڵەستین. یادەوەریە بەهادارەکەی لە دۆزی ڕەوای گەلی فەڵەستیندا زیندوو دەمێنێتەوە. خودا ڵێیخۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت''.