توركيا

هاکان فیدان: "تورکیا بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە دەکات و ڕۆڵی نێوەنگێڕ دەبینێت"

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان: "لە بەرژەوەندی ئێمە و ناوچەکەدایە کە جەنگێکی نوێ دەست پێ نەکات و ئەو جەنگانە کۆتاییان پێ بێت".

Muhammet Tarhan, Halil Silahşör  | 28.06.2025 - نوێکردنەوە : 28.06.2025
هاکان فیدان: "تورکیا بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە دەکات و ڕۆڵی نێوەنگێڕ دەبینێت"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند: "تورکیا بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە دەکات و ڕۆڵی نێوەنگێڕ دەبینێت. لە بەرژەوەندی ئێمە و ناوچەکەدایە کە جەنگێکی نوێ دەست پێ نەکات و ئەو جەنگانە کۆتاییان پێ بێت".

هاکان فیدان لە بەنامەیەکی ڕاستەوخۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی A Haber، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە قسەی کرد.

فیدان ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن بە گرنگ زانی و لەم بارەیەوە گوتی، لە ئێستادا بێدەنگییەک هەیە. بەڵام بۆ کۆتایی هێنان بەو مشتومڕە پێویستە ڕێککەوتنێک ئەنجام بدرێت. هەردوو لایەن پێیان باش ەکە بەشداری دانوستانەکان بن و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەورووپییەکانش دەیانەوێت درێژە بە دانوستان لەگەڵ ئێران بدەن.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی، "جەنگەکە لە ئێستادا دوای ١٢ ڕۆژ کۆتایی پێهاتووە. بەڵام ئاگربەست لەسەر بنەمای ئەگەری لەناوچوونی توانای ناوەکی ئێرانە"، هۆشداری ئەوەشی دا کە "ناوچەکە پێویستە لە ئامادەکارییەکی تەواو دابێت. چونکە ئەگەری سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا هەیە. جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل تەنیا کاریگەری لەسەر ئەو وڵاتانە خۆیان نابێت و بەڵکو لێکەوتەکانی لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت".

هاکان فیدان ڕاشیگەیاند "پرۆگرامی ناوەکی ئێران تەنیا ڕەهەندێکی ناکۆکییەکانە، ڕەهەندی دیکەش کاریگەرییان لەسەر جەنگەکە هەبووە. لاوازبوونی پڕۆگرامی ناوەکی ئێران بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا بووە و خەسارێکی جددی و قەرەبوونەکراوی لە ئێران داوە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان هەروەها باسی لە سیاسەتەکانی سەرکوەزیران بنیامین ناتانیاهو لەسەر ناوچەکە کرد و گوتی، "بە داخەوە جارێکی دیکەی بینیمان کە سیاسەتی ناوخۆیی چ کاریگەرییەکی لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی هەبووە. جیهان شایەتی ئەوەیە کە عەقڵانییەتێکی سیاسی ئامادەیە بۆ داهاتووی خۆی، ناوچەکە گڕ تێبەربدات".

فیدان هەروەها لەبارەی دۆخی مرۆیی لە غەززە قسەی کرد و گوتی: "دۆخەکە قبوڵکراو نییە. ڕۆژانە دەیان کەس لە کاتی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان شەهید دەبن و ئەو کردەوانە بە ئەنقەستە. ڕووداوەکانی غەززە کاریگەری لەسەر جیهان هەیە. بۆ دەرکەوتنی ئەو ستەمە و ڕووبەڕووبوونەوەی پێویست ناکات هەموو بابەتە بە چاوی خۆمان ببینین، بەڵکو ئەگەر بنەمایەکی ئەخلاقی ڕەچاو بکەین، ئەوە دەتوانین زۆر زووتر بەرەنگاری ئەو دۆخە ببینەوە".

هاکان فیدان گوتیشی، "تورکیا بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە دەکات و هەندێک جار لە ناو ڕووداوەکاندایە و زۆر جاریش ڕۆڵی نێوەنگێڕ دەبینێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın