وەزیری ڕۆشنبیری سووریا تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی ھەشتەم تاوەری قەڵای دیمەشقی ڕاگەیاند
وەزیری ڕۆشنبیری سووریا، محەمەد یاسین ساڵح ڕایگەیاند کە ھەشتەم تاوەری قەڵای دیمەشق بە ھاریکاریی لەگەڵ ھاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان، وڵاتانی دۆست و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نۆژەنکراوەتەوە.
Damascus
دیمەشق ــ AA
وەزیری ڕۆشنبیری سووریا، محەمەد یاسین ساڵح تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ھەشتەم تاوەری قەڵای دیمەشقی، ڕاگەیاند
محەمەد ساڵح لە میانی ڕێوڕەسمێکدا کە دوێنێ یەکشەممە لە ھۆڵی عەریش لە قەڵای دیمەشق بەڕێوەچوو بۆ ئاژانسی ئانادۆلو ئاماژەی بەوەداوە کە ھەشتەم تاوەری قەڵای دیمەشق بە ھاریکاریی لەگەڵ ھاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان، وڵاتانی دۆست و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نۆژەنکراوەتەوە
ڕاشیگەیاند کە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی ھەشتەم تاوەری قەڵای دیمەشق زۆر بە وردی بەپێی پێوەری نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە.
گوتیشی: " قەڵای دیمەشق لە یادەوەری ھەموو سوریاییەکاندا بایەخێکی زۆری ھەیە، چونکە قەڵاکە ھێمای ھێز و شارستانییەتی، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ستەم و نادادپەروەرییە".
ڕوونیشیکردەوە کە ھەشتەم تاوەری قەڵای دیمەشق، دەبێتە ماڵێک بۆ کەلەپووری سووریا، ھەروەھا یارمەتیدەر دەبێت لە بوژاندنەوەی پیشە دەستییە نەریتییەکان و پاراستنی کولتووری سووریا و پاڵپشتیکردن لە گەنجان، پیشەوەران و بەرزکردنەوەی ھۆشیاری کۆمەڵگا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
