وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا: "پەیوەندی لەگەڵ ئەو فڕۆکەیە پچڕاوە کە سوپاسالاری لیبیای هەڵگرتبوو"
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا: "کاتژمێر ٢٠:١٠ خوولەک فڕۆکەیەکی جۆری فاڵکون٥٠ کە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا بەرەو تڕابلۆس بەڕێکەوتبوو، کاتژمێر ٢٠:٥٢خوولەک پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، "پەیوەندی لەگەڵ ئەو فڕۆکەیە پچڕاوە کە سوپاسالاری لیبیای هەڵگرتبوو".
عەلی یەرلیکایا لەم بارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیادا هاتووە: "کاتژمێر ٢٠:١٠ خوولەک فڕۆکەیەکی جۆری فاڵکون٥٠ کە لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا بەرەو تڕابلۆس بەڕێکەوتبوو، کاتژمێر ٢٠:٥٢خوولەک پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە".
یەرلیکایا ڕاشیگەیاندووە، "لە نزیک شارۆچکەی هەیمەنە (باشووری ئەنقەرە) خواستێکمان بۆ نیشتنەوەی لەناکاو پێ گەیشت. دوای ئەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ فڕۆکەکە پچڕاوە".
لە کۆتاییدا وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا نووسیوێتی، "فڕۆکەکە پێنج سەرنشینی هەبووە کە یەکێکیان سوپاسالاری لیبیا جەنەڕاڵ محەمەد عەلی ئەحمەد حەداد بووە. ڕای گشتی لە پەرەسەندنەکانی دیکە ئاگادار دەکرێتەوە".
