Sarmand Hameed
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
هەولێر - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا پایتەختی عێراق.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازیی لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کرد".
ئەحمەد سەحاف هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی ئەجێندای سەردانەکە و دیدار و کۆبوونەوەکانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق ئاشکرا نەکردووە.