وەزیری دەرەوەی سووریا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد ئەلئەحمەد ئهنجامدا و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست
Ankara
شام - AA
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد ئەلئەحمەد-ی هاووڵاتی سووریی ئەنجامدا، کە بوێرانه ڕووبهڕووی یەکێک لە تهقهكهرانی شاری سیدنی ئوسترالیا بووهوه و، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
ئاژانسی ئانادۆڵو دیمهنی ئەو ساتەی دهستكهوت، كه وەزیری دەرەوەی سووریا شەیبانی لە ڕێگەی تەلەفۆنی کەسێکی نزیکیەوە پەیوەندی بە ئەحمەد ئەلئەحمەدەوە کرد.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەکەدا شەیبانی سڵاوی سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرعی بە ئەحمەد ئەلئەحمەد گەیاند و، پەیامی هیوای زوو چاکبوونەوەی پێگهیاند.
له بهرامبهردا ئەحمەد گوتی: "سوپاس بۆ پەیوەندیکردنتان. تکایە سڵاو و ڕێزم بە سەرکۆمار (ئەحمەد شەرع) بگەیەنن. خوا تەندروستی، هێز، و سەرکەوتن بە ئێوە ببەخشێت. ئێمە گەلێکی ئاشتیخوازین".
لای خۆیهوه شەیبانیش ڕایگهیاند: "ئەگەر پێویستان بە هەر شتێک بێت، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن. دووبارە سڵاوە تایبەتەکانی سەرکۆمار دووپات دەکەمەوە".
ههروهها ئەحمەد ئاماژەی بەوە كرد کە لە کاتی ڕووداوەکەدا پێنج گولـلهی بەرکەوتووە و، لەم نزیکانهدا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، داوای لە شەیبانی کرد نزای خێری بۆ بکات.
گوتشی: "تەنیا چاوەڕێی نزای خێرتان لێدهكهین. لە نزیکترین کاتدا دەگەڕێینەوە وڵاتەکەمان. دەمانەوێت لەم خاکەدا کە زوڵم و ستەمی تێیدا نەماوە، ڕووخساری جوانی پاڵەوانەکان ببینین. تکایە سڵاو و ڕێزم بە سەرکۆمار بگەیەنن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
