وەزیری دەرەوەی سووریا و شاندێکی ENKS لە دیمەشق کۆبوونەوە
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS)، مافەکانی کورد و یەکپارچەیی خاکی سووریایان تاوتوێ کرد.
Syria
سووریا ــ AA
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی داڕشتنی دیدێکی ھاوبەش کە مافەکانی ھاووڵاتییانی کورد لەو وڵاتە دەستەبەر بکات لەگەڵ شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوەداوە کە ئەسعەد شەیبانی لە دیمەشق پێشوازی کردووە لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS) بە سەرۆکایەتی محەمەد ئیسماعیل.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکراوەتە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەسعەد شەیبانی جەختی کردووەتەوە لەسەر مافەکانی ھاووڵاتییانی کورد لە سووریا، ئەوەش لەسەر بنەمای ھاووڵاتیبوون کە ناسنامەی کولتووری و کۆمەڵایەتی ھاووڵاتییانی کورد لە نێو سوریایەکی یەکگرتوودا دەپارێزێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەبەرامبەردا، شاندەکەی ENKS، خۆشحاڵی خۆی لە مەرسوومە سەرۆکایەتییەکەی ژمارە "١٣" ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەداوە، مەرسوومەکە، ھەنگاوێکی گرنگە کە بەھۆیەوە کوردەکانی سوریا دەتوانن مافەکانی خۆیان بەدەستبھێنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
