Hüsameddin Salih
20 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی لە پاریس، پرسى کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری سووریا، ھەروەھا گەیشن بە لێکتێگەیشتنەکان بۆ پاڵپشتیکردنی لە سەقامگیری ناوچەکە لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل تاوتوێ کرد.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل، ڕۆن دیرمێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی کۆبووەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی پەیوەستدار بە بەھێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
ڕاشیگەیاندووە کە نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە.
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی لە پاریس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پرسى کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری سووریا، ھەروەھا گەیشن بە لێکتێگەیشتنەکان بۆ پاڵپشتیکردنی لە سەقامگیری ناوچەکە، تاوتوێ کراون.