Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
وەزیری دادی ئەمریکا جێف سیزنس لە ١٣ ی حوزەیراندا وەڵامی سیناتۆرەکانی لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیران دەداتەوە .
سیزنس لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی پرسی لێکۆڵینەوە تایبەت بە رووسیا، لەبەردەم لیژنەکەدا وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان دەداتەوە.
وەزیری دادی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە بەلەبەرچاو گرتنی گوتەکانی بەڕێز کۆمی لە بەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیرانداو لەسەر هەمان فۆرم، روونکردنەوە لەسەر پرسەکە دەدات.
لە دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممەدا، چاوەڕێ دەکرێت سیزنس وەڵامی ئەو گوتانەی سەرۆکی پێشووی ئێف بی ئای بداتەوە کەلەبارەی سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری داد کردبوونی و گومانی خستبوونە سەر.
کۆمی لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە دوای کۆتایی هێنان بەکارەکەی ئیدارەی ترەمپ دەستیان کردووە بە لەکەدار کردنی و لەبارەی ئێف بی ئای-شەوە درۆیان کردووە. هەرهەمان رۆژ کۆشی سپی و پارێزەرێکی ترەمپ قسەکانی کۆمی-یان رەت کردەوە.