وەزارەتی ناوخۆی سووریا کەمپی ھۆل و گرتووخانە ڕزگارکراوەکانی وەک "ناوچەی قەدەغەکراو" ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند نزیکبوونەوەی لە کەمپی ھۆل و گرتووخانە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، قەدەغەکردووە.
Syria
سووریا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی سووریا کەمپی ھۆل لە پارێزگای حەسەکە و سەرجەم گرتووخانە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە لە باکووری ڕژھەڵاتی ئەو وڵاتە، وەک "ناوچەی قەدەغەکراو" ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "ناوچەکانی کەمپی ھۆل و گرتووخانەکان کە بەم دواییانە ڕزگراون، ناوچەی قەدەغەکراون".

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکە سەربازییەکان ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە و دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی داعش خستووەتەڕوو کە لە گرتووخانەکاندا، ھەڵاتوون.
باسی لەوەشکردووە کە دەسەڵاتداران لە ھەوڵی کۆکردنەوەی داتای پێویست دان بۆ پاراستنی ئاسایشی کەمپی ھۆل و گرتووخانەکانی دیکە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەھەموو شێوەیەک نزیکبوونەوە لەو ناوچانە قەدەغەکراوە.
