جيهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "پشتیوانی لە سەقامگیری و تێکەڵبوون بە دەسەڵاتی ناوەندین لە سووریادا"

Hakan Çopur  | 06.08.2025 - نوێکردنەوە : 07.08.2025
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "پشتیوانی لە سەقامگیری و تێکەڵبوون بە دەسەڵاتی ناوەندین لە سووریادا"

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت کە بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بۆخۆیان بەکار دەهێنن، خوازیاری سەقامگیری لە سووریا و تێکەڵبوون بە هێزەکانی ئەو وڵاتەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تامی بروس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی سازی دابوو، باسی لە دۆخی سووریا کرد.

بروس وەڵامی پرسیارێکی دایەوە لەبارەی لێدوانێکی ئەندامانی پەکەکە/یەپەگە کە باسیان لەوە کردبوو کە پێویستە پێکهاتەیەکی لامەرکەزی بۆ سووریا هەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەڵوێست و ڕوانگەی ئەمریکا لەبارەی سووریاوە نەگۆڕاوە و گوتیشی، "سووریا پێویستی بە سەقامگیری هەیە و سووریاییەکانیش شایەنی ئاشتین".

تامی بروس وێرای دەربڕینی پشتیوانی ئەمریکا لە گەشەسەندنی دیموکراسی و بە دامەزراوەیی کردنی سووریا، ڕایگەیاند، هەڵوێستی وڵاتەکەی لە زمان باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سووریا توماس باراک، دووپات کردەوە و گوتی:

"باڵیۆز باراک بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەموو سووریاییەکان، دیدارەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەردەوامە. ئێمەش بە مەبەستی تێکەڵبوونی هەسەدە بە هێزەکانی سووریا، پشتیوانی لە دیالۆگی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا دەکەین". بروس پشتیوانی خۆیشی بۆ هەرچەشنە هەوڵێک بەم ئاراستەیە نیشان دا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تامی بروس هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بۆچوونی ئەو لەبارەی ئەو کۆمیسیۆنەی کە دوای چەکدانانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، گوتی، "لەبارەی هەوڵی وڵاتانی دیکە لەمەڕ هەموارێکی یاسایی و یان چالاکییەکی لەم شێوەیە، هیچ بۆچوونێک دەرنابڕم".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın