وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە چەک دانانی پەکەکەى کرد

New York
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تامی بروس ئاماژەی بەوە کرد کە بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە چەک دانانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەکەن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بروس، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چەک دانانی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە، بروس ڕایگەیاند: "وەک دەزانین، ئەمە زۆر گرنگە. خەڵکی ویستیان ببینن کە بەڕاستی ئەوەیان کردووە (چەکەکانیان سووتاندووە)".
بروس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە چەکەکان لە ڕێوڕەسمێکی ئاشکرادا لە باکووری عێراق سووتێندراون و، گوتی: "پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی دەبینین، لەبەرئەمە بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەر هەنگاوێک بۆ چەک دانان و نەهێشتنی ئەم هەڕەشەیە دەکەین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بروس، ئاماژەی بە دۆخی هەسەدە کرد، کە درێژکراوەی پەکەکە/یەپەگەیە لە سووریا و، ڕایگەیاند: "بێگومان دەزانین هەسەدە بەردەوامە لە بوونە هاوبەشێکی گرنگ لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا".
هەروەها بروس باسی لەوە کرد کاتی ئەوە هاتووە هەسەدە لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای سووریا یەکبخرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن