وەزارەتی دادی ئەمریکا: "زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەی پەیوەستدار بە پرسی ئیپستین-مان دەستکەوتووە"
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەیان دەست کەوتووە کە سەرجەمیان پەیوەستدارن بە پرسی ئیپستین.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەیان دەست کەوتووە کە سەرجەمیان پەیوەستدارن بە پرسی ئیپستین.
جێفری ئیپستین لە ساڵی ٢٠١٩دا لە کاتی دادگاییکردنی بە تۆمەتی دروستکردنی تۆڕێکی لەشفرۆشی کە کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵی کردووەتە ئامانج، تەرمەکەی لە زینداندا دۆزرایەوە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی "FBI و نووسینگەی داواکاری گشتیی ناوچەی باشوور لە نیویۆرک، زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەنامەی پەیوەستداریان بە پرسی ئیپستین دۆزیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بەڵگەنامەکان لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی "FBI و نووسینگەی داواکاری گشتیی ناوچەی باشوور لە نیویۆرک، ڕادەستی وەزارەتی دادی ئەمریکا کراون.
باسی لەوەش کردووە کە بەم زووانە، بەڵگەنامەکان بڵاودەکەنەوە.

