Selen Temizer
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
برۆكسل - AA
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، بانگه‌واز له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، ئاسانكاریی بۆ پرۆسه‌كانی ده‌ربازكردن بكه‌ن و كۆتایی به توندوتیژیی بهێنن.
له دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌فغانستان، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌سەر نیگه‌رانیی قووڵمان له‌باره‌ی رووداوه مه‌ترسیداره‌كان له ئه‌فغانستان هاوڕاین و بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به توندوتیژیی بهێندرێت".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كاری له پێشینه‌یان ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ و هاوبه‌شه‌كانیان و ئه‌و ئهفغانییانهیه كه ژیانیان له مه‌ترسییدایه به شێوه‌یه‌كی پارێزراو، هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه:
"بانگه‌واز له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، رێز له پارێزراویی و رێكوپێكی كاره‌كانی ده‌رباز كردن له نێویشیاندا ئه‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای بگرن و ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها جه‌خت له نیگه‌رانیی قووڵ له‌باره‌ی پێشێلكارییه جددییه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان كراوه‌ته‌وه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"بانگه‌واز له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین به نیازی پاكه‌وه حكوومه‌تێكی گشتگیر كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان، به ژنان و كهمایهتییهكانیشهوه بكات، پێكبهێنن. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، ناتۆ سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی بۆ كاربه‌ده‌سته ئه‌فغانییه‌كان هه‌ڵپه‌ساردووه. هه‌ر حكوومه‌تێكی ئه‌فغانی له ئاینده‌دا، پێویسته پابه‌ندی به‌رپرسیارێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان بێت، مافی سه‌رجه‌م ئه‌فغانییه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه ژنان و منداڵان و كهمایهتییهكان و سه‌روه‌ریی یاسا بپارێزێت، و گره‌نتی ئه‌وه بكات كه جارێكی دیكه ئه‌فغانستان نابێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ تیرۆریستان".