Rewa Mahmut Hasan
22 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2015
ڤوچیچ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دۆناڵد توسک کۆبوویەوە کە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتۆتە بەلگرادی پایتەختی سربیا.
دوای کۆبوونەوەکە، هەردوولا کۆنگرەیەکی رۆژنامەییان رێکخست و ئاماژەیان بەوە دا کە تاوتوێی پرسی پەنابەرانیان کردووە.
سەرەتا ڤوچیچ گوتی: "سربیا ئەوەی لەسەریەتی ئامادەیە ئەنجامی بدات، هەتا ئەمڕۆ بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە بەڵام ئەگەر سلۆڤینیا و کرواتیا و هەنگاریا ئامادە نەبن پەنابەران وەربگرن، ئەوە سربیاش قبووڵیان ناکات".
سەرۆکوەزیرانی سربیا ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتەکەی لەتوانایدایە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی خۆی بپارێزێت و ئاشکرای کرد کە ئەوان سنوورەکانیان تەلبەند ناکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند کە بەهۆی قەیرانی پەنابەرانەوە سەردانی سربیای کردووە و لە کاتێکدا ئەو وڵاتەش بەشێکە لە قەیرانەکە. ئەو لە کۆتاییدا گوتی: "نە یەکێتی ئەورووپا و نە سربیا بەتەنیا ناتوانێت وەڵامی قەیرانەکان بداتەوە، بەڵکو دەبێت بەهەموو لایەک پێکەوە سەرقاڵی چارەسەرکردنی بین".