Muhammet Nazım Taşcı
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
هەژماری تویتەری سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی، لە لایەن هاککەرانەوە دەستیبەسەردا گیرا.
بە پێی هەواڵێکی بی بی سی، لەو هەژمارەی مۆدیەوە کە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار فۆلۆوەری هەیە چەند تویتێک کراوە بۆ بەخشینی پارە بۆ سندوقی هاوکاری نیشتمانیی.
دوای ئاگاداربوون لە دۆخەکە ئەو تویتانە سڕدرانەوە کە لە هەژمارەکەوە کرابوون.
تویتەر لە راگەیەندراوێکدا رێوشوێن بۆ ئاسایشی هەژمارەکە گیراوەتەبەر و لە دۆخەکە دەکۆڵدرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، هەژماری کەسی تویتەری مۆدی کە ٦١ ملیۆن فۆلۆوەری هەیە کاریگەری ئەو هێرشەی لەسەر نەبوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لە ١٥ی تەمووزدا هەژماری تویتەری هەر یەک لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و بەڕێوەبەری باڵای ئامازۆن، جێف بیزۆس و دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت، بیل گەیتس و باڕێوەبەری باڵای تێسلا، ئیلۆن موسک و بازرگانی ملیاردێر، میخایل بلومبێرگ و گۆرانیبێژی راپ، کەینی وێست هاککران و داوای بەخشینی پارەیان لێوەکرا.