Gamze Türkoğlu Oğuz
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
بۆیسی - AA
بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا رەزامەندی نیشاندرا لەسەر دیزاینی ریاکتۆری ئەتۆمی بازرگانیی بچووک.
دامەزراوەی رێکخستنی ئەتۆمیی ئەمریکا، داواکاری کۆمپانیای NuScale Power کە ناوەندەکەی لە پۆرتلاندە پەسەند کرد بۆ بنیاتنانی ریاکتۆری ئەتۆمی بچووک لەسەر زەوی وەزارەتی وزەی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ئایداهۆ.
لەو پرۆژەیەدا ١٢ ریاکتۆری بچووکی ئەتۆمی دەبن، ئەو ریاکتۆرانە دەتوانن ٦٠ مێگاوات وزەی کارەبا بۆ زیاتر لە ٥٠ هەزار خانە دابین بکەن.
باس لەوەیش کرا کە یەکەم ریاکتۆر لە ساڵی ٢٠٢٩دا بنیاتدەنرێت، ئەوانی دیکەیش لە ساڵی ٢٠٣٠دا.
هەروەها NuScale Power بڵاوی کردەوە کە ریاکتۆرە بچووکەکان تایبەتمەندی خۆ ساردکردنەوە و داخستنی ئۆتۆماتیکیان هەیە.
بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیاکە، جۆن هۆپکینس رایگەیاند ''ئەوە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگە نەک تەنها بۆ NuScale، بەڵکو لە هەمان کاتدا بۆ هەموو کەرتی وزەی ئەتۆمی ئەمریکا و تەکنەلۆجیا ئەتۆمییە پێشکەوتووەکانی دیکەش''.