Ekip
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
ماڵپەڕێکی نەژادپەرستی یۆنانی هەڕەشە لە کارمەندانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەکات.
دوێنێ نوێنەری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئەسینا-ی پایتەختی یۆنان، تۆفیق دوروڵو و وێنەگری ئاژانس، ئایهان مەهمەت بۆ رووماڵکردنی هەواڵ چوونە دوورگەی مەیس.
چەند کاتژمێرێک دوای گەیشتنی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ئەو دوورگەیە، ماڵپەڕی نەژادپەرستی یۆنانی "Turkikanea.gr" نووسراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتبوو "بۆچی مۆڵەتماندا چەند سیخوڕێکی میت بچنە دوورگەی مەیس؟ ئایا دەزانن ئەم سیخوڕانە دەیانەوێت چی بکەن؟ هیوادارین بەرپرسان لەو بارەیەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن".
لەگەڵ ئەم نووسراوەدا چەند زانیارییەک لە بارەی ئەو دوو کارمەندەی ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوکراوەتەوە، تەنانەت وێنەی پاسپۆڕتی خودی تۆفیق دوروڵو بڵاوکراوەتەوە کە تەنها لەلای بەرپرسانی یۆنان وێنەی پاسپۆڕتەکەی هەیە.
بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شەنۆڵ کازانجی لە بارەی ئەم پێشهاتەوە روونکردنەوەی دا و داوای لە بەرپرسانی یۆنان کرد ئاسایشی کارمەندەکانی ئاژانس بپارێزن و باسی لەوەیش کرد، بەئامانج گرتنی دوو رۆژنامەنووس کە بۆ رووماڵی هەواڵ چوونەتە دوورگەی مەیس گورزێکی کوشندەیە لە ئازادی رۆژنامەوانی.
شەنۆڵ کازانجی لە بارەی بڵاوکردنەوەی وێنەی پاسپۆڕتەکەی تۆفیق دوروڵو رایگەیاند "چۆن زانیاری و وێنەی پاسپۆڕتی هاوکارەکانمان دزەی پێ کراوە لە کاتێکدا پێویستە ئەو زانیارییانە تەنها لای دەزگا پەیوەندیدارەکانی یۆنان هەبن؟ لەبارەی ئەم بابەتەوە چاوەڕوانی روونکردنەوە و پۆزش هێنانەوە لە حکوومەتی ئەسینا دەکەین".