جيهان

هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە دارستانی ناوچەی غازی پاشای ئەنتاڵیای گرتووەتەوە

Yunus Uğur, Süleyman Elcin  | 30.06.2025 - نوێکردنەوە : 30.06.2025
هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدرێت کە دارستانی ناوچەی غازی پاشای ئەنتاڵیای گرتووەتەوە

Antalya

ئەنتاڵیا - AA

هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی دارستانی ناوچەی غازی پاشا لە ئەنتاڵیا درێژەی هەیە.

بە هۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی بەیئۆباسی کەوتووەتەوە.

بەهۆی کاریگەری توندەباوە ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی سەند.

بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە، تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی دارستانی ئەنتاڵیا ڕەوانەی ناوچەکە کران.

لە قۆناغی یەکەمدا لە ڕێگەی سێ هێلیکۆپتەر، هەشت ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و سێ تانکەر و ژمارەیەکی زۆر کرێکاری هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدرێت کە لە نزیک ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووەتەوە.

بەهۆی نزیکبوونەوە ئاگرەکە، خانوویەک چۆڵکراوە و، چەند باخچەیەکی ئەڤۆکادۆ و زەیتوون زیانیان بەرکەوتووە.

هاوکات تیمەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın