Esat Fırat
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2021
قودس - AA
لە شارۆچکەی سەلفیت-ی کەناری رۆژئاوا، سەربازانی ئیسرائیل بە پاساوی "هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هێرش بە چەقۆ" تەقەیان لە هاووڵاتییەکی فەلەستینی کرد.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە نزیک یەکەی نیشتەجێبوونی ئاریەل رێگری لە کەسێک کراوە کە ویستویەتی بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل.
لە راگەیەندراوەکەدا هیچ زانیارییەک دەربارەی رەوشی تەندروستی هاووڵاتییە فەلەستینییەکە نەخراوەتەڕوو.
بەڵام وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، هاووڵاتییەکی فەلەستینی کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە لە شاری سەلفیت بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل شەهید کراوە.