Çağrı Koşak
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه، هێرشی ئاسمانیی كرده سه‌ر سه‌نعا پایته‌ختی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كان له سه‌نعا.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە له هێرشه‌كاندا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌نعا كه حووسییه‌كان بۆ فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن كراوه‌ته ئامانج.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كان "به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش"ی حووسییه‌كان بووه و "له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" گونجاوه.
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی ئاماژه به‌وه ده‌دات، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌نعا وه‌ك خاڵێكی سه‌ربازیی لێ هاتووه كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له هێرشه‌كه‌دا، مووشه‌كی بالیستیكیش كراونه‌ته ئامانج.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی مه‌سیره سەربە حووسییه‌كان له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه سێ هێرشی ئاسمانیی كراونه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌نعا.