Gülşen Topçu
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2019
كه‌رتی غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر چه‌ند خاڵێك له كه‌رتی غه‌ززه.
ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانیی كرده سه‌ر پێگه‌ی سه‌ربازیی "ئاشكیلۆن"ی لیواكانی عێزه‌دین ئه‌لقه‌سام كه باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسه له باكووری كه‌رتی غه‌ززه و، چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی له باشووری كه‌رتی غه‌ززه كه به‌نده‌ری شاری خان یونس-یان له‌نێودایه. به‌ڵام هێرشه‌كان هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وته‌وه.
ئه‌و هێرشه دوای هێرشێكی مووشه‌كی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، دوێنێ به‌شداریكرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه له لایه‌ن پارتی لیكۆد-ه‌وه له ئاشكیلۆن له ناوچه‌یه‌كی نزیك كه‌رتی غه‌ززه رێكخرابوو.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه جهماوهرییهكهدا به‌هۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه زه‌نگی ئاگاداری له ئاشكیلۆن و ده‌وروبه‌ری لێدرا، به‌وهۆیه‌شه‌وه پاسه‌وانه‌كانی ناتانیاهویان برده ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه.