21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
لاهای ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەنگدەران لە هۆڵەندا بە مەبەستی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان روویان لە سەندوقەكانی دەنگدان كرد.
پڕۆسەی دەنگدان كاتژمێر 07:30 بە كاتی ناوخۆیی هۆڵەندا دەستیپێكرد و تا كاتژمێر 21:00 بەردەوام دەبێت.
لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هۆڵەندادا، 12 ملیۆن و 500 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها بنكە و ناوەندەکانی دەنگدان لە 335 شارەوانی بە رووی دەنگدەراندا كراونەتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت دەرنگانی شەو ئەنجامە نافەرمییەكان رابگەیەنرێن و ئەنجامە فەرمییەكانیش رۆژی هەینی داهاتوو رادەگەیەنرێت.
پارتی جەماوەری لیبرال دیموكرات بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران، مارك روتە و پارتی ئازادی راستڕەو بە سەرۆكایەتی خێرت فیڵدرز لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان بەشداری دەكەن كە ئەوان زیاتر چانسی ئەوەیان هەیە ببنە براوەی هەڵبژاردنەكان بەو پێیەی دوو پارتی گەورەن و خاوەن جەماوەری زۆرن.
لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هۆڵەندادا، پارتی دنك (پەنابەران كە زۆربەیان بە رەگەز توركن و دایان مەزراندووە) و پارتی نیدا، دیموكراتی ئیسلامی و یەكێتی كە بەرگری لە مافی پەنابەران دەكات بەشداری دەكەن.
ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی كە بە رەگەز توركن و مافی دەنگدانیان هەیە دەگاتە، 300 هەزار كەس.