جيهان

هۆشداریی ئێران بۆ بەریتانیا: دابینکردنی بنکە بۆ ئەمریکا وەک بەشداری لە هێرشکردنە سەر ئێران هەژمار دەکرێت

Ahmet Dursun  | 20.03.2026 - نوێکردنەوە : 21.03.2026
هۆشداریی ئێران بۆ بەریتانیا: دابینکردنی بنکە بۆ ئەمریکا وەک بەشداری لە هێرشکردنە سەر ئێران هەژمار دەکرێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ڕەخنەی لە بەریتانیا گرت بۆ دابینکردنی بنکەی سەربازی بۆ ئەمریکا و ڕایگەیاند کە ئەم دۆخە وەک بەشداری لە دەستدرێژی دژی ئێران هەژمار دەکەن و مافی بەرگریی لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان دەپارێزین.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عێراقچی بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، ئیڤێت کووپەر قسەی کردووە و، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر ولاتەکەی و پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کردووە.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد وڵاتەکەی لە کاتێکدا لەسەر مێزی گفتوگۆ بووە، بۆ جاری دووهەم ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی بووەتەوە و، ڕایگەیاند: "ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل بە پێچەوانەی هەموو بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان هێرشیان کردە سەر وڵاتەکەمان. ترسنۆکانە ڕێبەرمان، هەندێک بەرپرسی باڵا و ژمارەیەکی زۆر مرۆڤی بێتاوانیان شەهید کرد، کە لە نێویاندا زیاتر لە ١٧٠ خوێندکاری قوتابخانەیەکی بنەڕەتی هەن".

هەروەها عێراقچی ڕێکارە بەرگرییەکانی ئێرانی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوتا بەریتانییەکەی گەیاند و، ڕەخنەی لە هەڵوێستی نەرێنی و لایەنگرانەی بەریتانیا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە ڕوونە گرت و، جەختی کردەوە کە ئەم دۆخە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی، ناڕەزایەتیی دەربارەی دابینکردنی بنکەی سەربازی لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئەمریکا بە هاوتا بەریتانییەکەی گەیاند و، ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە ئەم کارانە وەک بەشداری لە دەستدرێژی هەژمار دەکرێن و لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا دەمێننەوە. مافی خۆمان بۆ بەرگریی کردن لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان دەپارێزین".

عێراقچی داوای لە بەرپرسانی بەریتانیا کرد کە لە هەر جۆرە هاوکارییەکی سەربازی و میدیایی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دوور بکەونەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın