Ad Dawhah
ده‌وحه - AA
قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه هانی وڵاتانی به‌شدار ده‌دات له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران دیالۆگ و رێگای دیپلۆماسی بگرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی پێشوازی كردووه له باڵیۆزی هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ده‌ستكردنه‌وه به دیالۆگ كراوه له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دیپلۆماسی.