Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی S-400، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیسه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند "گرنگه وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ به سیستمی ناتۆ پێداویستی سه‌ربازیی گونجاو به‌كاربهێنن".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، هیسەر ناوێرت له وه‌ڵامی پرسیارێكدا باسی له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا كرد له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی S-400 و، گوتی: "گرنگه وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ به سیستمی ناتۆ پێداویستی سه‌ربازیی گونجاو به‌كاربهێنن. سیستمی رووسیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا باسی ده‌كات ئه‌گه‌ر S-400كان بكڕێت ئه‌وا ناگونجێت له‌گه‌ڵ ستاندارتهكاندا و بۆ ئێمه‌یش جێگه‌ی نیگه‌رانی ده‌بێت".
ڤلادیمیر كۆجین، راوێژكاری سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پویتن بۆ كاروباری هاریكاری سه‌ربازیی-ته‌كنیكی، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی TASS، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له نێوان رووسیا و توركیادا گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی سیستمی مووشه‌كی S-400 واژووكراوه و، ئامادهكاریكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی.