Muhammed Bilal Kenasari,Rewa Mahmut Hasan
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2017
واشنتۆن-AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راتگەیاند کە بریکاری راوێژکاری بەرپرسی پەیوەندیەکانی رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوە، دێڤید ئێم ساتەرفیڵد نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا تایبەت بە سووریا.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە دێڤید ئێم ساتەرفیڵد بە مەبەستی چاودێریکردنی کۆبوونەوکانی سووریا لە ١٤-١٥ی ئەیلوولدا سەردانی ئاستانا دەکات.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دێڤید ئێم ساتەرفیڵد لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیری ئەمریکا بۆ چارەسەریی کێشەی سووریا و کۆتاییهێنان بە توندوتیژیەکان دەخاتەڕوو" ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی خۆی لە بەشداریکردنی ئێران دەربڕیوە لە کۆبوونەوەکەدا وەک وڵاتی زامنکار، لەکاتێکدا ئێران پشتگیری لە رژێمی بەشار ئەسەد دەکات و بەمەش بووەتە هۆکاری بەردەوامی دان بە پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە.