Hakan Çopur
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه ئێران به‌رپرسیار ده‌كه‌ن له هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكا له عێراق و گوتی: ''له‌و دۆخه‌دا باجێكی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ن. ئه‌وه هۆشداریه‌ك نییه، هه‌ڕه‌شه‌یه''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاتەکانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوكرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له ئارامیدایه و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیی ئه‌مریكا گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه، سوپاسی سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەر، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌مریكایان داوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئێرانی كرده ئامانج و رایگه‌یاند ''له هه‌ر دامهزراوهیهكماندا (له عێراق) كوشتن، برینداربوون یان زیان بكه‌وێته‌وه، ئێران ته‌واو به‌رپرسیار ده‌بێت. له‌و دۆخه‌دا باجێكی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ن. ئه‌وه هۆشداریه‌ك نییه، هه‌ڕه‌شه‌یه''.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ره‌وشه‌ی له عێراق رووده‌دات ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌یه كه ساڵی ٢٠١٢ له کۆنسولخانەی ئه‌مریكا له شاری بنغازی لیبیا روویدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق ئه‌مجامداوه و باسی له پێویستی ده‌سته‌به‌ری ئاسایش كردووه بۆ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه‌كانیان.
- هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گرووپی حزبوڵڵا عێراق
گرووپی حزبوڵڵا عێراق كه به نزیكی له ئێران ناسراوه، هێرشێكی كرده سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك کە به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژرا و چوار سه‌ربازی ئه‌مریكا و دوو سه‌ربازی عێراقی برینداربوون.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه پێنج بارەگای حزبوڵڵا عێراق-یان له عێراق و سووریا بۆردومانكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردبوو كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سێ هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی چەکدارانی حزبوڵڵا عێراق له ناوچه‌كانی حارش و سه‌لوم سەربە پارێزگای ئه‌نبار.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه له هێرشی سه‌ر بارەگاكانی چەکدارانی حزبوڵڵا عێراق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار، ٢٨ كه‌س كوژراون و ٤٨ی دیكه‌ش برینداربوون.
- خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا
دوێنێ سه‌دان كه‌س بۆ پرۆتێستۆی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاکانی گرووپی حزبوڵڵا عێراق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران ده‌رگای بەشی دەرەوەی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان شكاند و هوتافیان دژبه ئه‌مریكا كێشا و چوونه ناو ژمارەیەک لە ژوورەکانی پێشوازیکردن سەربە باڵیۆزخانه‌كه.