Ahmet Dursun
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران تۆمه‌ته‌كانی حكوومه‌تی واشنتۆنی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی بوونی تاران له پشت پەلاماردانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی به راگه‌یەندراوێك وه‌ڵامی حكوومه‌تی واشنتۆنی دایه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئێران له پشت هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایه له به‌غدا.
بەهرام قاسمی رایگه‌یاند ''بێ شەرمیی سەرسووڕهێنهری به‌رپرسانی ئەمریکا گه‌یشتووه‌ته ئاستێک کە دوای کوشتنی لانیكه‌م ٢٥ کەس و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق و یاكپارچهیی خاكه‌كه‌ی، خۆپیشاندانی گه‌لی عێراق دژ به‌و هێرشه بێ به‌زه‌ییانه‌ی دەداتە پاڵ ئێران''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئێرانی ره‌تكرده‌وه و داوای له حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد خۆی به دووربگرێت له هه‌ر جۆره حساباتێكی هه‌ڵه دژبه ئێران و چاو به سیاسه‌ته وێرانكاریه‌كانی بخشێنێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
دوێنێ سه‌دان كه‌س بۆ پرۆتێستۆکردنی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاکانی سەربە گرووپی حزبوڵڵای عێراق سەربەحهشدی شه‌عبی كه ئێران پشتیوانی ده‌كات و كوژرانی ٢٨ كه‌سی لێكهوتهوه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران ده‌رگای بەشی دەرەوەی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان شكاند و هوتافیان دژبه ئه‌مریكا كێشا و چوونه ناو ژمارەیەک لە ژوورەکانی پێشوازیکردن سەربە باڵیۆزخانه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و راسته‌وخۆ ئێرانی تۆمه‌تباركرد به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.