جيهان

هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیدان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا/ئیسرائیل-ئێران

Büşranur Keskinkılıç  | 03.04.2026 - نوێکردنەوە : 04.04.2026
هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیدان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا/ئیسرائیل-ئێران

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی توركیا، هاكان فیدان بەردەوامە لە هه‌وڵ دیپلۆماسییه‌كانی بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە.

به‌ مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، فیدان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوتاکانی په‌یوه‌ندی تەلەفۆنیی ئه‌نجام دا.

لەم چوارچێوەیەدا فیدان لە ٢٧ی ئاداردا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی و، وەزیری دەرەوەی پاکستان، محەمەد ئیسحاق دار و، وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولاتی و بەرپرسانی ئەمریکی بە تەلەفۆن قسەی کرد.

لە گفتوگۆکاندا هەڵسەنگاندن كرا بۆ دوایین دۆخی ناوچەکە و ئەو چالاکییانەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەڕێوەدەچن.

لە ٢٨ی ئاداردا، لە پەراوێزی لووتکەی ستراتکۆم ٢٠٢٦دا لە ئیستانبوڵ، فیدان لەگەڵ هاوتا بولگارییەکەی، ناديجدا نينسكی کۆبووەوە.

لە ٣٠ی ئاداردا، فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس باسی لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ کرد.

هه‌مان رۆژ فیدان بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران، پاکستان و سووریا بە تەلەفۆن قسەی کرد و، لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، ئه‌سعه‌د شەیبانی باسیان لە جەنگی ناوچەکە و پێشهاتەکانی سووریا و لوبنان کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیدان، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژاپۆن، قەتەر و میسر بە تەلەفۆن باسی لە کاریگەرییەکانی جەنگ و دۆخی وڵاتانی کەنداو کرد و، تاوتوێی دۆخی ناوچەکە، ئاڕاستەی جەنگ و پرسی فەلەستینی کرد.

هه‌روه‌ها فیدان له‌ یه‌كی نیساندا لەگەڵ وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگی تاوتوێ کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın