Seyit Aydoğan
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئۆتاوا - AA
ئەوە راگەیەنرا کە هاوبەشیی سەربازیی کەنەدا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، بە فەرمیی کۆتاییهاتووە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای کەنەدا، جەنەراڵ جۆناسان ڤانس لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان، ئاماژەی بەوەکرد لەدوای پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە پاییزی رابردوودا، سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکانیان هەڵپەساردووە.
جۆناسان ڤانس ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە هاوبەشیی سەربازیی نێوان سەربازانی هێزە تایبەتە کەنەدییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە پێکەوە کاردەکەن، بە هۆی رزگارکردنی شاری مووسڵ لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بە فەرمیی کۆتاییهاتووە.
- "چیتر پێویست بە پێدانی چەک ناکات"
هاوکات سەرۆک ئەرکانی سوپای کەنەدا، جەنەراڵ جۆناسان ڤانس تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لەدوای ئەو دۆخە نوێیەی هاتووەتە ئاراوە، چیتر مەحاڵە کەنەدا بەردەوام بێت لەسەر پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان.
سەرۆک ئەرکانی سوپای کەنەدا، جەختی لەوەکردەوە کە حکوومەتی وڵاتەکەی پێی وایە چیتر پێویست ناکات بە بڕی ملیۆنەها دۆلار چەک بدرێتە هێزە کوردییەکان کە لە عێراق لەبەرامبەر داعشدا شەڕیان کردووە و گوتی: "ئامانجی کۆتایی ئەم پلانە بریتیی بوو لە پشتیوانییکردنی رزگارکردنی مووسڵ لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە لایەن سوپای عێراق، پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانانەوە. بهپێی ئهوهی بهو ئامانجه گهیشتووه، پێویست ناكات چهكهكان بگهنە دهست كوردهكان. ناردنی چهكهكان ناچاریهك بوو، بابهتێكی ناچاری بوو، بهڵام ئهو دۆخه نهما".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.