14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
نەینەوا ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە باشووری پارێزگای نەینەوا، كەسێك كوژراوە.
ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا، نەقیب محەمەد جبوری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد لە ناحیەی شورە باشووری پارێزگای نەینەوا، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە.
بە گوتەی محەمەد جبوری لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كوژراوە و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازیی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە دوو تیرۆریست لە ناحیەی گەیارە باشووری پارێزگای نەینەوا دەستگیركراون.
لە راگەیەندراوەكەدا، وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستەكەوە، نەخراوەتەڕوو.