نەتەوە یەکگرتووەکان: "یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارەی سووریا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان"
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ١٠٠ ھەزار کەس کە بەھۆی گرژییەکانی ئەم دواییانەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ئاوارەبوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
Syria
سووریا ــ AA
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارەی سووریا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا، سێلین شمیت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارەی سووریا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ڕاشیگەیاندووە، ١٠٠ ھەزار کەس کە بەھۆی گرژییەکانی ئەم دواییانەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ئاوارەبوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
باسی لەوەش کردووە کە لەئێستادا ژمارەیەک کەس کە بەھۆی گرژییەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ئاوارەبوون لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کراون.
