نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە یەمەن سەدا ٨٧ کورتھێنانی تەمویلکردنی کاری مرۆییمان ھەیە"
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بۆ ئەمساڵ پلانی وەڵامدانەوەی مرۆییان لە یەمەن لە مەترسییدایە.

Yemen
یەمەن ــ AA
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە یەمەن سەدا ٨٧ کورتھێنانی تەمویلکردنی کاری مرۆییان ھەیە.
نووسینگەی ھەماھەنگی بۆ کاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ ئەمساڵ پلانی وەڵامدانەوەی مرۆییان لە یەمەن لە مەترسیدایە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەئێستادا، بەڕێژەی لە سەدا ٨٧ کورتھێنانی تەمویلکردنی کاری مرۆییان ھەیە لە یەمەن.
باسی لەوەش کردووە کە ھێشتا ملیۆنەھا کەس لە یەمەن، پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی ھەیە.