Burak Dağ,Başar Bayatlı
13 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2024
ئەنقەرە ــ AA
کۆمیسیاری گشتی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، فیلیپ لازارانی ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە کەرتی غەززە کوژراون لە ژمارەی ئەو منداڵانە زیاترە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕەوە لە جیھان کوژراون.
فیلیپ لازارانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە، ئاماری ئەو منداڵانەی کە لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون، جێگای "شۆک"ە و ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە کەرتی غەززە کوژراون لە ژمارەی ئەو منداڵانە زیاترە کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەھۆی شەڕەوە لە جیھان کوژراون.
باسی لەوەش کردووە: "ئەمە شەڕێکە بۆسەر ئایندەی منداڵان لە غەززە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، ١٢ ھەزار و ١٩٣ منداڵ بەھۆی شەڕەو لە جیهان کوژراون، کەچی تەنھا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، ١٢ ھەزار و ٣٠٠ منداڵ لە غەززە کوژراون".
ناوبراو داوایشی کرد کە شەڕ لە غەززە بەپەلە لە پێناو منداڵاندا بوەستێندرێت.