Wassim Samih Seifeddine
13 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2024
بەیروت ــ AA
لە ھێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر ئۆتۆمبێڵێک و ماتۆڕسکیلێک لە شاری سور باشووری لوبنان، کەسیک کوژراوە و سێی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی لوبنان بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل، ھێرشی کردووەتەوە سەر ئۆتۆمبێڵێک و ماتۆڕسکیلێک لەسەر ڕیگای حەوش باشووری شاری سور.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، کەسیک کوژراوە و سێی دیکەش برینداربوون.
ھەروەھا باسی لەوەشکردووە کە بەھۆی ھێرشەکەوە، ئۆتۆمبێڵ و ماتۆڕسکیلەکە، سووتاون.