سياسەت, جيهان, عێراق

نێچیرڤان بارزانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە عێراق تاوتوێ کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەک پرسی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسکی و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، پاتریک دورێل تاوتوێ کرد، لەنێویاندا پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

Zana Natık Kerem  | 07.04.2024 - نوێکردنەوە : 07.04.2024
نێچیرڤان بارزانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە عێراق تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، بەجیا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا ڕۆمانۆسکی و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، پاتریک دورێل کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئالینا ڕۆمانۆسکی، لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا لەژێر ڕۆشناییی دوا بەرەوپێشچوونەکان و ڕێککەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆ و ھەڵبژاردنی ھەرێم، بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەولێر ـ بەغدا بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سیاسی وڵات‌، ھەروەھا لەسەر پێویستیی ھاریکاری و ھەماھەنگی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بەردەوامی ھەوڵ و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان ھاوڕا بوون.

باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە، ھەروەھا باس لە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ واشنتۆن کراوە.

لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، پاتریک دورێل کۆبوویەوە.

سەرۆکایەتی ھەرێم ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و بە پێی ئەو، لەکۆبوونەوەکەدا، لەبارەی دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆکراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ھەردوولا بە ئەرێنی دوا پێشھاتەکانی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵیان ھەڵسەنگاندووە و داکۆکییان کردووە لە گرنگی لێکگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın