جيهان

نێچیرڤان بارزانی: "پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی سووریا و ھەسەدە دەکەین"

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە ھەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان".

Zana Natık Kerem  | 30.01.2026 - نوێکردنەوە : 30.01.2026
نێچیرڤان بارزانی: "پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی سووریا و ھەسەدە دەکەین"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی حکوومەتی سووریا و "ھەسەدە" کرد و ڕایگەیاند: "ئەم ڕێککەوتنە ھەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان".

نێچێرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "پێشوازی و پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) دەکەین بۆ ڕاگرتنی شەڕ، تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان، مسۆگەرکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەیییەکانی گەلی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان".

ڕاشیگەیاندووە: "ئەم ڕێککەوتنە ھەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان، ئێمە ھەمیشە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە دیالۆگ، لێکگەیشتن و ڕێگەچارەی سیاسی، تاکە دەرچەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام کە لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەکدا بێت".

لە پەیامەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: "ئەم ڕێککەوتنە زەمینەیەکی بەھێز بۆ سەقامگیری، ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتەکان دەکاتەوە، ھیوادارین ببێتە مایەی بنیاتنانەوەی سووریایەکی یەکگرتوو، پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و ھەموو پێکھاتەکان لە دەستووری داھاتوودا و بەدیھێنانی ئارامی بۆ سووریا و ناوچەکە بەگشتی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın