Hawkar Yaseen
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی کرد لە باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، مايك برايسۆن ريچاردسۆن.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسیی له عێراق، هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كانى، دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مان، هه‌نگاوه‌كانى دواى ئه‌وه و گرنگيى پشتگيريى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌ى ديموكراسیی له عيراق تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا "نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به ئارامى و سه‌قامگيرييه بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت به‌رنامه‌يه‌ك جێبه‌جێ بكرێت كه له بهرژەوهنديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت، هه‌ردوولاش جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه".
بەپێی راگەیەندراوەکە لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تایبەت بوو بە دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و تيايدا باس له په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كراوە و تيشك خراوەتە سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور.
راشیانگەیاندووە "نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانی هەرێمی کوردستان له كاتى خۆي‌دا بكرێن و ده‌ستووريش ده‌بێت كۆكه‌ره‌وه و په‌سه‌ندى هه‌مووان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت".