Ruslan Rehimov
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
باکو - AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە یەکەکانی سەربە سوپای ئەرمینیا دەستڕێژی گولـلەیان لە پێگەکانی ئازەربایجان کردووە لەسەر سنوور.
لەمبارەیەوە لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجاندا، باس لەوە کراوە کە پێگەکانی نزیک گوندی پارماکبینە سەربە پارێزگای کەلبەجەر لە کاتژمێر ١٨:٤٥ی ١٤ی شوباتەوە ناوبە ناو لە پێگەکانی ئەرمینیا لە گوندی زەرکەنتی سەربە پارێزگای باسارگەچەر دەکرێنە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە سوپای ئەرمینیا ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠١:٤٠دا لە گوندی چنارڵی سەربە پارێزگای توزکالەوە پێگەکانی ئازەربایجانی لە گوندی ئاچبوڵاک کردووەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەیش کرا کە ئازەربایجان بەرپەرچی دەستڕێژییەکانی داوەتەوە.