Emre Gürkan Abay
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، هەندێک لە یەکە سەربازییەکان کە ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی مانۆڕەکەدا تەواو کردووە، دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ بنکەکانیان.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک لە یەکە سەربازییەکانی رووسیا لە ناوچەی خۆرئاوا و باشووری ئەو وڵاتە ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی مانۆڕەکەدا تەواو کردووە.
راشیگەیاند: "ئەو یەکانە، بە رێگای ئاسنین و رێگای وشکانی دەستیان کردووە بە بارکردن بۆ گەڕانەوە بۆ بنکەکانی خۆیان".
هاوکات ئیگۆر کۆناشینکۆڤ باسی لەوە کرد کە پاشکۆی سەربازیی باڵیۆزخانەی ژمارەیەک وڵاتی بیانی بانگهێشتی ئەو مانۆڕە کراون کە لە بێلاڕووس بەڕێوەدەچێت و رایگەیاند ''لە چوارچێوەی مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی پێداگریی هاوپەیمانیی-٢٠٢٢ لە ١٩ی شوباتدا، بە تەقەمەنی راستەقینە تۆپ دەتەقێندرێت''.