Sangar Hamad Azeez
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
مۆسکۆ - AA
هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا، ڤالێری گیراسیمۆڤ و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە، سێرگێی شۆیگو ئاشکرایان کرد کەوا بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ شاری حەلەب جارێکی دیکە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاگربەستی مرۆیی رادەگەیەنن.
لە میانی کۆبوونەوەی فەرماندە باڵاکانی سوپای رووسیا، سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا ڤالێری گیراسیمۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کەوا سەرۆک ڤلادیمیر پوتین بە ئامانجی بەرگرتن لە گیانلەدەستدانی زیاتر بڕیارێکی لەو شێوەی داوە.
بە گوێرەی بڕیارەکە ئاگربەستە مرۆییەکە لە ٤ی ئەم مانگەوە رۆژانە لە نێوان کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٩:٠٠ جێبەجێ دەکرێت و تێیدا ٨ دەروازە واڵا دەکرێن کە ٦یان مەدەنین و دووانیشیان بۆ گرووپە چەکدارەکان.