Sarmand Hameed
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سووريا، جەنەراڵ ريچارد بێڵ و شاندێکى یاوەرى كرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عيراق و سووريا، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش تاوتوێ كراون و هەڵسەنگاندنێکى واقعییان بۆ دۆخەکە کردووه.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسى پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى داعشدا کردووه و ئاماژەى بە گرنگیى راهێنان و مەشقپێکردنى پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتییەوە کردووه.
لەلاى خۆیەوە جەنەراڵ بێڵ خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاریکارى و هەمەهانگیى هێزەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە عیراق و هەرێمى کوردستان نیشان داوه و هەماهەنگى و هاریکاریى نێوان پێشمەگە و سوپاى عیراقیان بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش بە پێویست زانیوه.
هەردوولا لەسەر گرنگی و پێویستیى هاریکارى و هەماهەنگیى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بۆ بنەبڕکردنى یەکجارەکیى داعش و هاریکارى و هاوبەشى لەپێناو دابینکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عیراق و ناوچەکە، هاوڕا بوون.