Adam Abu-bashal
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
ئابوجا - AA
له نێجیریا پرۆگرامی خوێندن به خۆڕایی بۆ ١٠ ملیۆن منداڵ كه به‌هۆی نه‌بوونی توانای دارایی و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانه‌وه، له خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی بێبه‌شن، ده‌ستپێكرا.
وه‌زیری كاروباری مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، حاجیه سادیه عومه‌ر فاروق له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به فه‌رمانی سه‌رۆكی وڵات، محه‌مه‌د بوخاری پرۆگرامی خوێندن به خۆڕایی له نێجیریا ده‌ستپێكراوه.
حاجیه سادیه عومه‌ر فاروق باسی له‌وه‌شكرد ١٠ ملیۆن منداڵ كه بێبه‌شن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی، له پرۆگرامه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن.
- زۆرترین ژماره‌ی مناڵی بێبه‌ش له خوێندن له جیهان له نێجیریان
له جیهاندا زۆرترین ژماره‌ی منداڵی بێبه‌ش له خوێندن له نێجیریان. به‌پێی راپۆرتێك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نێجیریا و رێكخراوی یونیسێف ئاماده‌یان كردووه، به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆكۆ حه‌رام و فاكته‌ری جۆراوجۆره‌وه، ١٣ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵ له خوێندن بێبه‌شن.
له كاتێكدا ژماره‌كه له سه‌رانسه‌ری نێجیریا له ساڵی ٢٠١٥دا ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار بوو، ساڵی ٢٠١٨ بۆ ١٣ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵ به‌رزبووه‌ته‌وه.