"نیگه‌رانم به كشانه‌وه‌ی توركیا له كۆنفڕانسه‌كه"
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا جوزیبی كۆنتی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به كشانه‌وه‌ی توركیا له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی لیبیا كه له ئیتاڵیا ئه‌نجام درا.
Sicilya
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا جوزیبی كۆنتی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به كشانه‌وه‌ی توركیا له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی لیبیا كه له ئیتاڵیا ئه‌نجام درا.
كۆنتی له دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسه‌كه له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی توركیا له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی لیبیا، رایگه‌یاند: "نیگه‌رانم له جێهێشتنی كۆنفڕانسه‌كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌ركۆماری توركیا. كاتێك (جێگری سه‌ركۆماری توركیا فوئاد ئۆكتای) ئه‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌ی خوێنده‌وه هیچی تیادا نه‌بوو له دژی ئیتاڵیا. ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین ئه‌و جۆره بڕیارانه له‌وانه‌یه هه‌ستیاریی تایبه‌تی لێبكه‌وێته‌وه".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا فوئاد ئۆكتای كه به نوێنه‌رایه‌تی توركیا به‌شداری له كۆنفڕانسه‌كه‌دا كردبوو "بێهیوایی قوڵی" وڵاته‌كه‌ی له كۆنفرانسه‌كه ده‌ربڕیبوو و گوتبووی: "كۆبوونه‌وه‌ی نافه‌رمیی هه‌ندێك وڵات كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتنیان وه‌ك ئه‌كته‌ره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئێمه به‌توندی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه و دۆخێكی به‌درۆخه‌ره‌وه و زیاناوییه. توركیا به‌نائومێدییه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به‌جێده‌هێڵێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن