İslam Doğru
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
نیویۆرك - AA
په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌مریكا له حه‌وت وڵاته‌وه كه پێنجیان موسڵمانن، له لایه‌ن دادگای ده‌ستووریی ئه‌و وڵاته‌وه، له شاری نیویۆرك به خۆپیشاندانی به‌رفراوان پڕۆتێستۆكرا.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی نیویۆركدا كه له مه‌یدانی فۆڵی سكوێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌دان كه‌س به‌نوێنه‌رایه‌تیی 80 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له گرووپه ئایینی و ئیتنیكییه جیاجیاكان بۆ داكۆكیكردن له مافی موسڵمانان، تێیدا به‌شداربوون.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی وه‌ك "نه‌خێر بۆ قه‌ده‌غه‌كارییه‌كان"، "نه‌خێر بۆ نازییه‌كان له كۆشكی سپی‌دا" و چه‌ندینی دیكه‌یان به‌رزكرده‌وه و كاردانه‌وه‌یان دژی سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌رهه‌ق به كۆچبه‌ران نیشاندا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.