İslam Doğru
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
نیویۆرك- AA
هه‌زاران جوولەکەی حهرێدیی كه له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نیویۆرك ده‌ژین، به مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی گرنگیی په‌روه‌رده به‌پێی به‌ها ئایینییه‌كانیان له شه‌وه رێوره‌سمێكدا، كۆبوونه‌وه.
جوولەکه حهرێدییهكان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان له هۆڵی مێڵرۆز باڵرووم-ی ناوچه‌ی كوینز-ی نیویۆرك كۆببوونه‌وه و سه‌رجه‌میان یه‌كپۆش و جلی ره‌نگ ره‌شیان پۆشیبوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا حاخامه گه‌وره‌كان كه له ئیسرائیله‌وه میوانداریی كرابوون، جه‌ختیان له گرنگیی په‌روه‌رده به‌پێی نه‌ریته ئایینییه‌كان، كرده‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حاخام یتزچۆك دۆچ كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانی شه‌وه ئایینییه‌كه و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی جوولەکەی نیویۆركه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له نیویۆرك گوشاریان خراوه‌ته سه‌ر تا گۆڕانكاریی له بابه‌ته‌كانی خوێندنگه ئایینییه تایبه‌ته‌كان بكه‌ن و رایگه‌یاند "ئێمه كۆمه‌ڵگه‌ی جوولەکەین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ژیانی خۆیشمان باجه‌كه‌ی بده‌ین، خوازیارین به‌وشێوه‌یه‌ی له باووباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه ئایینه‌كه‌مان په‌یڕه‌و بكه‌ین و به‌وشێوه‌یه منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه به‌شداربوو له شه‌وه ئایینییه‌كه‌دا كه هاوكات ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی جوولەکهكانه، جۆزێف كۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە به مه‌به‌ستی گوێگرتن له گوتاری حاخامه ده‌سته‌بژێره‌كان له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی ئایینیی هاتووه و گوتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوومان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها ئایینییه‌كان كه باووباپیرانمان هه‌زاران ساڵ درێژه‌یان پێداوه، پێ بگه‌یه‌نین".