Ömer Faruk Yıldız
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
مێلبۆرن - AA
دانیشتنەکانی دادگایی‌کردنی تیرۆریست برینتۆن تارانت کە لە شاری كریستچهرچ هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت و ٥١ کەسی شه‌هید كرد و ٤٩ کەسی دیکەی بریندار کرد، به وەرگرتنی گوته‌ی شایه‌تحاڵان به‌رده‌وامه.
دوێنێ دانیشتنی دووه‌می دادگاییكردنه ده‌ستی پێ كرد و ره‌شید عومه‌ر باوكی شه‌هید تارق عومه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تیرۆریست برینتۆن تارانت كوڕه‌كه‌ی شه‌هید كردووه، گوتی: "ده‌مه‌وێت له ناخی خۆتدا به ئاسوده‌یی بگه‌یت، به‌ڵام گومان له‌وه ده‌كه‌م له داهاتوودا به‌وه بگه‌یت. لێت خۆش نابم".
گوتاربێژی مزگه‌وتی لینوود، ئیبراهیم محه‌مه‌د عهبدولحەلیم كه هێرشه‌كه كرابووه سه‌ر ئه‌و مزگه‌وته گوتی: "ئه‌م هێرشه ته‌نها كاریگه‌ری نه‌كرده سه‌ر موسڵمانان، به‌ڵكو كاریگه‌ری كرده سه‌ر ته‌واوی نیوزیلاند".
- "پێویسته ئه‌و هێرشبه‌ره به درێژایی ژیان له زینداندا بێت"
گوتاربێژی مزگه‌وتی لینوود، ئیبراهیم محه‌مه‌د عهبدولحەلیم به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له نیوزیلاند گیرساوه‌ته‌وه، گوتی: "جه‌نگان و كوشتن له‌گه‌ڵ ئیسلام ناگونجێن. پێویسته به دیالۆگ كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
شایەتحاڵ ئامبرین نه‌عیم هاوسه‌ری شه‌هید نه‌عیم و دایكی ته‌ڵحه نه‌عیم به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتێكدا هه‌وڵی ده‌دا هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه له‌ناو مزگه‌وته‌كه رزگار بكات، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا و گوتی: "له‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م گیانی له‌ده‌ستداوه، هیچ كاتێك وه‌ك پێویست نه‌خه‌وتووم. پێم وانییه ئیدی خه‌ویشم باش ببێته‌وه. پێویسته ئه‌و هێرشبه‌ره به درێژایی ژیان له زینداندا بێت".
دایكی شه‌هید سه‌ییاد میلنی، نۆرانی میلنی به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تارانت تیرۆریستێكی ترسنۆكه، گوتی: "به‌توندترین شێوه‌یش سزا بدرێت، هێشتا هه‌ر كه‌مه".
هاووڵاتیی توركیا مسته‌فا بۆزتاچ كه له هێرشه‌كه‌دا به برینداری رزگاری ببوو و باڵیۆزی توركیا له نیوزیلاند، ئه‌حمه‌د ئێرگین ئاماده‌ی دانیشته‌كه بوون.
تیرۆریستی دەستبەسەر برینتۆن تارانت کە لە دانیشتنەکەدا لەلایەن دادوەری دادگای باڵای كریستچهرچ، کامیرۆن ماندێر-ەوە دادگایی دەکرێت لە گرتووخانەی ئاوکلاند لەڕێگەی سیستمی ده‌نگ و رەنگەوە بەشداری دەکات.
تیرۆریست برینتۆن تارانت لە ١٣ی تەمووزدا دانی نا بەتەواوی ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی کراونەتەوە کە بریتین لە تیرۆرکردنی ٥١ کەس، هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ٤٠ کەس و ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستیی.
تیرۆریست برینتۆن تارانت کە بەرگریی لە باڵادەستبوونی رەگەزی سپی پێست دەکات و تیرۆریستێکی راستڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو دادگاییکردنە چوار رۆژیە سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەردا بسەپێندرێت.
تیرۆریست برینتۆن تارانت لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٩دا لە میانی نوێژی هەیینیدا بە چەکی ئۆتۆماتیکی هێرشی کردە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتەکانی نور و لینوود.
لە هێرشەکەدا کە لە نیوزیلاند و تەواوی جیهان کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە، ٥١ کەس گیانیان لەدەست دا و ٤٩ی دیکەیش برینداربوون.